Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:44

 گرنگی كاتی هاوینە و زستانە لە رووی ئابوورییەوە چییە و زیانەكانی چین؟

کوردستان TV
100%

سبەی یەكشەممە 5ی تشرینی دووەم زۆربەی ئەمریكییەكان كاتەكانیان یەك كاتژمێر دوادەخەن. ئەمەش واتە زیادكردنی كاتژمێرێك خەوتن
بنجامین فرانكلین، یەكێك لە باوكانی دامەزرێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆ یەكەمجار لە وتارێكیدا لە ساڵی 1784دا بە ناوی "پڕۆژەیەكی ئابووری" بیرۆكەی كاتی هاوینەی هێنایە بەرباس.
بەڵام چەمكی نوێ بۆ بیرۆكەی كاتی هاوینە و زستانە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرج هەدسن، زانای زیندەوەرزانیی نیوزلەندی، كە لە ساڵی 1895 دا پێشنیازی كرد كاتەكە دوو كاتژمێر بگۆڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت كاتی زیاتری لەبەردەست بێ، بۆ دوای گەڕانەوە لە كاركردن تا لە هاویندا مێرولەی زیاتر ڕاو بكات بۆ لێكۆڵینەوەكانی.
بیرۆكەكە لە ئەمریكا لە كاتی جەنگی جیهانیی یەكەمدا وەك ئامرازێك بۆ پاشەكەوتكردنی وزە بەكارهێنرایەوە. 
بیرۆكەكە ئەوە بوو كە خەڵك كاتێكی زیاتر لە دەرەوە بەسەر دەبەن و كاتێكی كەمتر لە ماڵەوە دەبن، بەمەش كارەبا كەمتر بەكاردەهێندرێت، بەڵام ئەمە تەنیا لە وەرزی هاویندا دەكرا، بۆ وەرزی زستان ئەمە قورس دەبوو بۆ جووتیاران لە كاتێكی زوودا بچنە سەر كار.
كۆنگرێس یاسای كاتی هاوینەی لە ساڵی 1918 پەسەند كرد، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی جەنگ، ئەوە بۆ حكومەتی ویلایەتەكان جێهێڵدرا كە بڕیار بدەن كە ئایا دەیانەوێت بەردەوام بن لە گۆڕینی كاتی هاوینە و زستانە یاخود نا. بەڵام كاركردن بە كاتی هاوینە نەبووە یاسایەكی فەرمی لە ئەمریكا تا ساڵی 1966 .
وەزارەتی گواستنەوەی ئەمەریكا پێی وابوو، دانانی كاتی هاوینە تاوان كەمدەكاتەوە و پارێزگاری زیاتر لە وزە دەكرێت و تەنانەت ژمارەی گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ كەم دەبێتەوە.
بەڵام لەبەرامبەردا هەموو كەسێك لایەنگری جێبەجێكردنی كاتی هاوینە نییە، چونكە گواستنەوەی كاتەكە بۆ پێشەوەی بە كاتژمێرێك ، واتا كەمبوونەوەی كاتژمێرێك خەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندی كرێكاراندا نییە.
لەلایەكی دیكەوە لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە نەخەوتنی گونجاو لە شەودا كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر كەسەكە وەك ئەوەی هەست بە برسێتی زیاتر دەكات، مەترسی زیاتری بۆ دروست دەكات لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و كاركردندا، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تەركیز و وا دەكات زیاتر هەست بە ماندوێتی بكات.
وشیار مەحموود
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.