ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دیوانییە، دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە لە نەخۆشخانەیەك جانتای پزیشكێكیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزێك لە بەشی دژە تاوان، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ژمارەیەك ئەفسەر و ئەندامی دیكە، توانیان دوو كەس (پیاوێك و ئافرەتێك) دەستگیر بكەن ، كە لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا نا كە دزییەكیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوون ئەنجامداوە.
دزییەكە لەكاتێكدا بووە كەپزیشكەكە لە ژوورەكەی خۆیدا نەبووەو سەرقاڵی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بووە بۆ نەخۆشێك.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە جانتاكە ئامرازەكانی پزیشكەكەی تێدابووە وەك (ئامێری پشكنین و ئایپاد)، دوای پێداچوونەوەش بە كامێراكانی چاودێری نەخۆشخانەكە، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و دانی بەوەداناوە كە جانتاكەی ڕادەستی تۆمەتباری دووەم كردووە كە لە دەرەوەی نەخۆشخانەكەدا چاوەڕێی كردووە.
دوو كەس بە تاوانی دزینی جانتای تایبەتی پزیشكێك دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.