Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:40

هێرش كرایە سەر دوو بنكەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی سكای نیوز عەرەبی، شەوی رابردوو دوو بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی كراوەتە سەر.
ئەو دوو بنكەیە بریتین لە خەرابجیر لە حەسەكە، هەروەها كێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزۆر، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەكاردەهێنن.
سەرەتا بنكەی خەرابجیر لە نزیك شاری رومەیلان لە گوندەوارەكانی باكووری حەسەكە كراوەتە ئامانج و لە نزیك بنكەكە دەنگی تەقینەوە بیستراوە ، دواتریش هەلیكۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە .
پاشان سێ تەقینەوەی بەهێز لە نزیك بنكەی سوپای ئەمریكا لە كێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوارەكانی دێرەزۆر بیستراوە، بەڵام نەزاندراوە كە ئایا هێرشەكە بە مووشەك بووە، یان بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوونی لێنەكەوتووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.