Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:15

رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی لە كاتی بۆردومانكردنی غەززە بەكارهێناوە 

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی بۆ لێدانی كەمپی پەنابەرانی جەبالیا لەكەرتی غەززە بەكارهێناوە و ئیدارەی بایدن-يش داوای ڕوونكردنەوە دەكات.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، ئیسرائیل دووەم گەورەترین بۆمبی لە جبەخانەی سەربازی خۆیدا لە كاتی بۆردومانكردنی كەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە كەرتی غەززە بەكارهێناوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، هێرشەكەی ئیسرائیل بە لانی كەم بە دوو بۆمبەوە ئەنجام دراوە كە كێشیان زیاتر لە 900 كیلۆگرام بووە، كە دەتوانرێت بۆ ژێرخانی ژێر زەوی بەكاربهێنرێت.
كاربەدەستانی تەندروستی لە كەرتی غەززە ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل كە ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی دا ،بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی كوژران و سەدان كەسیش برینداربوون.
لە لایەكی دیكەوە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە لەهێرشەكەدا سەركردەیەكی باڵای حەماسیان كردۆتە ئامانج، هەروەها تۆڕی تونێلی ژێرزەمینی ئەو گروپە چەكدارانەی كردۆتە ئامانج كە بۆ شاردنەوەی چەك و چەكدارەكانیان بەكاریدەهێنن.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕەتیكردەوە هیچ لێدوانێك بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بدات لەسەر ژمارە و جۆری ئەو چەكانەی كە لە هێرشەكەی جەبالیا بەكاریان هێناوە.
بە وتەی بەرپرسێكی ئەمریكی ، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە كە هێرشی ورد ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنێت، هەروەها ئەمریكا داوای ڕوونكردنەوەی سەبارەت بە هێرشەكەی سەر جەبالیا لە ئیسرائیل كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.