Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:22

بوومەلەرزەیەك نیپاڵی هەژاندو بەدەیان قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلە لەسەر سنووری نێوان هیندستان و نیپاڵ ڕوویدا.
بەهۆی بوومەلەرزەكەی نیپاڵەوە بەدەیان كەس گیانیان لەدەستداوەو بە دەیان كەسیش برینداربوون.
ئاژانسەكانی هەواڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی نیپاڵ بڵاویان كردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 128 كەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی دەڵێت، ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 36 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری جوملە-ی نیپاڵەوە بووە كە ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 9 هەزار كەسە، هەروەها 166 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەهریش-ی هیندستانەوە دوورە كە ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 183 هەزار كەسە. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.