به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه زۆرترین دابارینی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری هه‌ولێر بووه كه رێژه‌ی 28 ملم باران باریوه.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەو شەپۆلە بارانبارینەى کە ئەمرۆ هه‌ینی هەرێمى کوردستانى گرتبۆوە، لە ناوچەکانى باکور و ناوەراستى هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەرى بە لاوازى ماوەتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ تا دوای نیوەشەو لە ناوچه‌كانی دیكه‌ش کۆتایی پێ بێت، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه شاخاوییه‌كاندا ته‌مێكی كه‌م دروست ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سبەى ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانى گەرماش یەک پلە نزمتر دەبنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه:-
هەولێر 28.2 ملم
شەمامک 27.5 ملم
پیرمام 22.7 ملم
سلێمانى 19.0 ملم
چەمچەماڵ 5.8 ملم
دهۆک 12.4 ملم
زاخۆ 15.2 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدى 17.6 ملم
بامەرنێ 20.2 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەبەدیخان 0.2 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵەبجە 4.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
کەلار 3.6 ملم
کانى ماسى 16.4 ملم
مانگیش 17.4 ملم
مەیدان 9.8 ملم
پێنجوێن 14.8 ملم
قەڵادزێ 7.6 ملم
باتوفە 15.0 ملم
کەرکووک 1.0 ملم
دووز 0.4 ملم
خانەقین 4.6 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.