Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:31

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتێكی ئه‌وروپای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی وڵاتی یۆنانی هه‌ژاند.

گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و چه‌قه‌كه‌شی دووره‌گی ئیڤیا بووه‌ كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ دوورگه‌ی وڵاتی یۆنانه‌.

هه‌رچه‌نده‌ دوورگه‌ی ئیڤیا نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان دووره‌، به‌ڵام هاووڵاتییانی پایته‌خت هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

نزیكه‌ی 10 خوله‌ك دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌، چه‌ند پاشه‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش هه‌ر له‌ دوورگه‌ی ئیڤیا ڕوویداوه‌ كه‌ پله‌كانیان تا 4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ چیاكانی دوورگه‌ی ئیڤیا بووه‌، تا ئێستا نه‌زانراوه‌ كه‌ ئایا زیانی گیانی كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.