Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:51

نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسامان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسامان تاوتوێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی11ی2023، كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا، له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ له‌ پاریس به‌رێوه‌چوو.
له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ x بڵاویكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:خۆشحاڵ بووم به‌ دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له‌ پاریس. بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ینێت،‏په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا قووڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به‌ ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.