شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ینی زیاتر سنووری ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست، سبەی ھەینی لە کاتەکانی بەیانییەوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵه بارانبارینه لەسەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی كوردستان لاواز دەبێت و ئەگەری نمەباران دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سبه‌ی هه‌ینی به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆڵه بارانبارینه‌وه، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌م نزمتر دەبێتەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه کاریگەری شەپۆڵە بارانبارینه‌كه‌ی سبەی هه‌ینی لە کاتەکانی شەودا کۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.