Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:42

ئه‌مڕۆ له‌ شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی غه‌ززه‌ 2 سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژراون

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، 2 سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژراون.

یه‌كێك له‌و سه‌ربازه‌ ئیسڕائیلییانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كوژراوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی سوپای ئیسڕائیل دانی پێداناوه‌ فه‌رمانده‌ی لیوای 35ی زریپۆشه‌‌ كه‌ له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ باكوری غه‌ززه‌دا كوژراوه‌، ئه‌وه‌ی تریش سه‌ربازێكه‌ كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا برینداربووه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ بۆسه‌یه‌كدا له‌ نزیك هۆتێلێكی باكوری غه‌ززه‌، توانیویانه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی ئیسڕائیلی بكه‌نه‌ ئامانج.

هێرتسی هالیڤی سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی سوپای ئیسڕائیل له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی قۆناغی باشیان له‌ هێرشه‌كاندا بڕیوه‌ و ئێستا له‌ باكوری غه‌ززه‌ كۆڵان به‌ كۆڵان ڕاوه‌دووی چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌كه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.