Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:29

ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ 9 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوایین ئاماری كوژراوانی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌كه‌ 9 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ گه‌یشته‌ 9061 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 3760 منداڵن له‌گه‌ڵ 2326 ئافره‌ت.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی بریندارانیش ڕایگه‌یاند: له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 32 هه‌زار كه‌س بریندار بوونه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دانی به‌وه‌دانا كه‌ له‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیاندا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ فه‌رمانده‌ی لیوای 35ی زریپۆشه‌كان كوژراوه‌ و به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی گه‌یشته‌ 333 كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.