Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:41

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلە وڵاتێك دەهەژێنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕوانگەی بوومەلەرزەزانی ئەمریكی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دوورگەی تیمۆر كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا تۆماركراوە.
ڕوانگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە دەكەوێتە ڕۆژئاوای دوورگەكە، لە نزیك شاری كوپانگ، بە قوڵایی 36 كم.
لای خۆیەوە دەزگای بومەلەرزەزانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەكە گەیشتووەتە 6.6 پلە.
ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتوانی شاری كوپانگ كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای دوورگەكە بە توندی هەستیان پێكراوە، تیمۆر دورگەیەكە دابەشكراوە لەنێوان نیوەی ڕۆژئاوا كە بە بەشێك لە خاكی ئەندەنوسیا دادەنرێت، لەگەڵ نیوەیەكی ڕۆژهەڵات كە تیمۆری ڕۆژهەڵاتی لەسەر بنیات نراوە، كە دەوڵەتێكی سەربەخۆیە.
هیچ هەواڵێكی دەستبەجێ لەبارەی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، هەروەها بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی ئەوەی هەندێك پاشماوە بكەوێتە ناو ژمارەیەك بینای شارەكەوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی شارەكە بە پەلە چوونەتە نێو شەقامەكان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.