Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:30

دوای كوژرانی 11 سەرباز گومان لە كاریگەری زرێپۆشی پڵنگی ئیسرائیل دەكرێت

کوردستان TV
100%

سەرەتای هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە پرسیاری لەسەر كاریگەریی ئەو زریپۆشە سەرباز هەڵگرییەی ئیسرائیل دروستكرد كە بە "پڵنگ" ناسراوە،و بە یەكێك لە زرێپۆشە بەهێزەكانی ئیسرائیل دەناسرێت.
 لەئاكامی هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ، چەكدارانی بزووتنەوەی "حەماس"ی فەلەستینی مووشەكێكیان ئاراستەی زریپۆشی پاڵنگ كردووەو بووەتە هۆی كوژرانی 11 سەرباز و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە.
ئەم ڕووداوەش بووە هۆی شۆك بوون، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بڕە پارەیەكی زۆریان لەو پەرەپێدانی ئەو تانكە خەرج كردووەو و بۆ یەكەمجارە لە غەززە بەكاریان هێناوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆربس، كێشی “پڵنگ” 70 تەنە، زرێپۆشی “ناوازە”یە و سوپای ئیسرائیل لە ساڵی 1982 دوای شەڕی لوبنان دەستی بە پەرەپێدانی كردووە.
بەگوێرەی پێگەكە، ئیسرائیل ناچار بووە بیر لە پەرەپێدانی تانكەكانی "پڵنگ" بكاتەوە، دوای ئەوەی تیمە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە ساڵی 1982 لەگەڵ تیمە مووشەكی دژە تانكەكانی فەلەستین لە شاری تایر تێكهەڵچوون.
ماڵپەڕی پۆپۆلار میكانیك بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل لە ساڵی 2000دا زریپۆشی "پڵنگ"ی گۆڕیوە بۆ زرێپۆشێكی قورس كە دەتوانێ دوانزە سەرباز بگوازێتەوە.
بەپێی فۆربێس پڵنگ لەسەر مۆدێلی تانكی مێركاڤا دروستكراوە، پەرەپێدانی درێژخایەن و مشتومڕی لەسەر بووە.
هەروەها ماڵپەڕی "میكانیكی باو" دەڵێت "پڵنگ" لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و پێشكەوتنی بۆ كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.