بە بڕیارى قائیمقامى دەربەندیخان لە دەریاچەى دێوانە بۆ ماوەى (2) ساڵ ڕاوکردن تیادا قەدەغەكرا.
ئهمڕۆ چوارشهم 1ی11ی2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لە پێناو پاراستنى ماسى زیادکرنى چەندین پەنجە ماسى خراونەتە ناو دەریاچەى دێوانە هاوکات بۆ سوود وەرگرتن لە گلدانەوەى ئاوەکە ڕاوکردن تێدا قەدەغەیە بۆ ماوەى دووساڵ لە دواى ئەو ماوەیە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگیرێت.
راشگهیاندراوه، لە چوارچێوەیەدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ دەریاچەى دێوانە هاوکات توانرا دەست بەسەر (8) تۆڕى ماسى گرتن و (1) چوپ و (2) سەوڵ دا بگیرێت، دواتر 72 ماسى زیندوو خرانەوە ناو دەریاچەکە و ئازادکران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.