ئهمرۆ چوارشهممه رێكهوتی 1_11_2023 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر " موسا ئەحمەد سهرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی " هاورێ ئیحسان سەرۆکی لقی هەولێری مانگی سوورو بهرێوهبهری قهیرانهكان له پارێزگای ههولێر ئامادهی دابەشکردنی بروانامەی دەرچوون بەسەر خۆبەخشانی بەشداربووی خولی رووداوی لافاو لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بوون .
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێرای دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردن، دووپاتیکردەوە کە ئەم جۆرە راهێنانە لە خۆیدا رووی گرنگی پێدانی بەهای مرۆڤایەتیە، بە تایبەت کە بەشداربووانی ئەم خولە سێ رۆژیە خۆبەخشانەیە و ئەوانەی هاتوون لەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیەوە بەشدار بوونە، بۆیە سەرەنجام جێگەی شانازین بۆ هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی …
لهو خولهدا بهشداربووان بهشێوهی زانستی و داتا و زانیارییهكان هۆكاری دروستبوونی لافاو و چۆنیهتی هاوكاریكردنی لێقهوماوان راهێنانیان وهرگرت ...
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەرنامەی کاریی خۆیدا کار بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماو و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر دەکات. هەروەها گرنگی بە پەرەپێدانی بواری پەروەردە و باشترکردنی رەوشی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان لە کوردستان دەدات.
هەولێر …خولێکی زانستی تایبەت بە رووداوی لافاو بۆ خۆبەخشان ساز کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.