Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:56

كاریگەری ئەسپرین لەسەر شێرپەنجە چییە؟

کوردستان TV
100%


بەپێی لێكۆلًَینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خواردنی حەپی ئەسپرین دەبێتە هۆی بەهێزبوونی كاریگەری دەرمانەكانی چارەسەركردنی شێرپەنجە.

ژمارەیەك لێكۆڵەر لەپەیمانگای فرانسیس كریك لە لەندەن تاقیكردنەوەیان لەسەر ئاژەڵ كردووە و دەركەوتووە بەكارهێنانی حەپی ئەسپرینی ئاسایی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی كاریگەری ئەو دەرمانە نوێیانەی بۆ بەرەنگاربونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان بەكاردەهێنرێت.

ئەو لێكۆڵەرانە هۆكاری ئەوەیان گەڕاندەوە بۆئەوەی خانە شێرپەنجەییەكان زۆرینەی كات خانەیەك دروست دەكەن كەئەركی كۆئەندامی بەرگری لەش پێچەوانە دەكاتەوە، بەكارهێنانی ئەسپرین دەبێتە هۆی وەستاندن و چالاكی ئەو خانەیە و خاوكردنەوەی گەشەی وەرەمەكانی ناو سك و پێست.

پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە ئەو تاقیكردنەوانە لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدرێت بەئامانجی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە و خانە شێرپەنجەییەكان.


ژێده‌ر - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.