بەپێی لێكۆڵینەوەیەی نوێ دەركەوتووە بەپێی رۆیشتن یاخود مەلەكردن یان لێخوڕینی پاسكیل بۆ ماوەی 15 دەقیقە لەرۆژێكدا سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەسانی بەساڵاچووان و یارمەتیدەرە بۆ درێژبوونی تەمەنیان.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ، ئەگەر رۆژانە بۆ ماوەی 15 دەقیقە وەرزش بكەن یاخوود جوڵە و مەشقی مام ناوەند بكەن، ئەوا رێژەی گیان لەدەستدان بەرێژەی لە 28% كەمدەبێَتەوە بەراورد بەو بە ساڵاچووانەی وەرزش ناكەن.
لەوبارەیەوە دكتۆر دەیڤد هابین لەنەخۆشخانەی سانت ئیتیان لەفەرەنسا و تیمەكەی لێكۆڵینەوەیان كردووە لەسەر دۆسێی زیاتر لە 122 هەزار بەساڵاچوو كە تەمەنیان لەنێوان ( 60 بۆ 101 ) ساڵ بووە ، بۆیان دەركەوتووە رێژەی گیان لەدەستدان لای ئەو بەساڵاچووانە لە 22% بۆ 28% زیاتربووە كە هیچ وەرزشێكیان نەكردووە.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.