Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 09:11

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە بەرزبووەوە بۆ نزیكه‌ 9 ھەزار کەس

کوردستان TV
100%


 ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی یشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ھەشت ھەزار و796 کەس.


گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خستەڕوو.

ئەشرەف قودرە ڕایگەیاند، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە تا ئیستا، ھەشت ھەزار و 796 کەس کوژراون کە لەنێویاندا، سێ ھەزار و648 منداڵ، دوو ھەزار و 290 ئافرەت ھەن.

ئاماژەی بەوەیشدا کە ھەروەھا ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە تا ئێستا لە غەززەی گەمارۆدراو بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ 21 ھەزار و 219 کەس و گوتیشی: " گوتیشی: " لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ئیسرائیلی داگیرکار، 950 کۆمەڵکوژی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە".

باسی لەوەیش کرد کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی تەندروستی لە غەززە، 132 کارمەندی تەندروستی کوژراون، ھەروەھا 16 نەخۆشخانە، 58 بنکەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە.

ئەوەیشی خستەڕوو کە ھێشتا، دوو ھەزار و 30 کەس بێ سەروشوێنن و لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون و دەرنەھێنراون.

ناوبراو داوایشی لە وڵاتانی بەرھەمھێنەرانی نەوت و دامەزراو نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و ستوومەنی بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە دابین بکەن، چونکە ئەمڕۆ نەھۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست موەلیدەکان لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لەکار دەکەون کە ئەوەیش مەترسی بۆسەر نەخۆشەکان دروست دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.