Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 09:32

کار بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دەکرێت

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاگاداری سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پێویستە لە رێکەوتی 1ی11ی2023، تاوه‌كو 15ی11ی2023، فۆرمی زانیاری جووتیاری راستەقینە پربکەنەوە، کە ئاماژە دەکات بە (ناوی جووتیار و رووبەری زەوی چێنراو و پڕشتی پشبینیکراو)، ئەوەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لقەکانی یەکێتی جووتیاران و ئەنجومەنی گوندەکان، لێژنەی مەیدانی پێکدەهێنن و سەردانی زەوییەکانی جووتیاران دەکەن و زانیارییەکان لە فۆرمێکی ئامادەکراو تۆمار دەکەن .

هەر جووتیارێک بەرپرسیار دەبێت لە تۆمارکردن پێدانی زانیارییەکان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بەهۆی ئەوەی ئەم زانیاریانە دەبنە بنەمای مامەڵەکردن لەگەڵ جووتیاران لەکاتی ناردنی لیستی ناوی جووتیارانی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی بارزگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.