Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 09:32

هێزەكانی پێشمەرگە لە شەش بنكەی سەربازی چیای قەرەچووغ  جێگیر دەبن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-11-2023 كۆبوونەوەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق لە فیرقەی 14ی مەخمور بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە سیروان بارزانی،بەرپرسی میحوەری شەشی گوێر- مەخمور و فەریق روكن عیسا عوزێری،سەرۆك ئەركانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا،سەرۆك ئەركانی هێزەكانی سوپای عێراق و لیوا روكن عەبدوڵڵا رەمەزان، فەرماندەی عەمەلیاتی نەینەوا، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی ديكە بەشداربوون.
لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا شەش بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سێ بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی سوپای عێراق  لە چیای قەرەچووغ دیاری بكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان تیڤی كەوتوون، كۆبوونەوەكە بەسەركەوتووانە كۆتایی هاتووەو هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسەر خاڵە ناكۆكەكان رێككەوتوون.
هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.