ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق دەستپێدەكات و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە لیستی ژمارە سەد و نەوەد و حەوت بەشدارە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگەكان دەستپێدەكات و پێنج هەزار و نۆسەد و پازدە كاندید پێشبڕكێ دەكەن.
هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو كراون و زیاتر لە شازدە ملیۆن هاووڵاتی لە پازدەی پارێزگەی عێراق، مافی دەنگدانیان بۆ دیاریكردنی دووسەد و حەفتا و پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەیە. حەفتا و پێنج كورسی كۆتای ئافرەتانە و دە كورسیش كۆتای پێكهاتەكانن.
ئەمڕۆ یەكی تشرینی دووەم بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق دەستیپێكرد و ماوەی چل و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەكە لە هەژدەی كانوونی یەكەمی دووهەزار و بیست و سێ لە تەواوی عێراق جیا لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق دەستپێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.