Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 07:11

پزیشكێكی رووسی: ڕۆڵی جگەر لە جەستەی مرۆڤدا لە دڵ گەورەترە

کوردستان TV
100%

دكتۆر ڤالێری بێردەر، سەرۆكی بەشی چارەسەری دەرمان لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی بلۆخین بۆ ئۆنكۆلۆژی، “جگەر”ی بەو ئەندامە وەسف كردووە كە تەمەنی مرۆڤ دیاری دەكات.
بە گوتەی ئەو جگەر ڕۆڵێكی گەورەتری لە جەستەی مرۆڤدا هەیە لە چاو دڵ، چونكە ژمارەیەكی زۆر ئەركی ئاڵۆز ئەنجام دەدات.
هەروەها دەڵێت: جگەر ئەندامێكی گرنگە، بەداخەوە هیچ شتێك جێگەی ناگرێتەوە، كارگەیەكی ناوازەیە، بارگاویكراوە بە ژمارەیەكی زۆر ئەرك لە جەستەدا، داڕمانی هەریەكێكیان دەتوانێت ببێتە هۆی كوشندە، بەڵام بە پێچەوانەی جگەرەوە، دڵ پەمپێكی سادەیە و ئەركی ئاڵۆزی نییە. 
ئاماژە بەوە دەكات كە یەكەم ئەركی گرنگی جگەر بریتییە لە "دروستكردنی پڕۆتین"، بەو پێیەی ئەم ئەندامە بڕێكی زۆر لە ماددە چالاكە بایۆلۆژییەكان و هۆرمۆن و ئەنزیمەكان بەرهەم دەهێنێت، جگە لە لابردنی ژەهرەكان.
ئەو دەشڵێت: جگەر بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی زەرداو كە یەدەگی وزەی جەستەیە، جگە لە چەندان ئەركی تر.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.