بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پنتاگۆن ڕایگەیاندووە، ئەمریكا 300 سەربازی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، كە ئەركی سەرەكییان پاڵپشتیكردن دەبێت لە بوارەكاندا لەنێویاندا هەڵوەشاندنەوەی ئامێری تەقەمەنی و پەیوەندییەكان.
پاتریك ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەو هێزانە ئەمریكا بەجێدەهێڵن، بەڵام بەرەو ئیسرائیل ناڕۆن.
هەروەها گوتی: ئامانجی هێزەكە پشتگیریكردنی هەوڵەكانی ڕێگریكردنە لە ناوچەكە و بەرزكردنەوەی تواناكانی پاراستنی هێزەكانی ئەمریكایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگەدا 27 هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا.
ئەمریكا 300 سەربازی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.