Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 07:34

نۆ سەربازی ئیسرائیل لە غەززە كوژران 

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە 9 سەربازیان لە كاتی هێرشەكەیان بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكانی شوێن و كاتی ئەم كارە بخاتەڕوو.
بەپێی ئامارەكانی سوپای ئیسرائیل ، ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل كە لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەردا دەستی پێكرد، گەیشتووەتە 326 سەرباز.
بەپێی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ئیسرائیلی ، هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە 4 سەربازیش بە سەختی بریندار بوون.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كوژراو و بریندارەكان لە ئەنجامی هێرشی مووشەكی دژە تانك ڕوویانداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.