دەزگای سەتەلایتی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان 24 بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە:
بەڕێزان: بەڕێوەبەری گشتیی و کارمەندانی کوردستان 24
بەبۆنەی هەشتەمین ساڵەی پەخشی كوردستان 24 پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین. هیوای به‌رده‌وامی و سەرکەوتنتان له كاری راگه‌یاندندا بۆ ده‌خوازین له‌و بارودۆخه‌ی كوردستان كه ئه‌ركێكی قورسه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان.
هیوادارین به‌یه‌كه‌وه به‌پیشه‌یی و پابه‌ندبوون به ئینتیمای نیشتیمانی و ئیتیكی میدیایی له ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وام بین.
هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌رفرازبن
دەزگای سەتەلایتی كوردستان
31ی تشرینی یەكەمی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.