Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 07:21

سوپای ئیسڕائیل دوایین ئاماری كوژراوانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و سێشه‌م دوایین ئاماری كوژراوانی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای كه‌تائیبی قه‌سام سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كه‌ له‌نێو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازاندا تا ئێستا 317 كه‌س كوژراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێ ده‌نێته‌ رۆژی 25ـه‌وه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بۆردومان و هێرشه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ چڕتر و فراوانتر بووه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تاكو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 8525 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ غه‌ززه‌ كوژراون كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.