وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڕیاری دا ئهمساڵیش هاوشێوهی ساڵانی ڕابردوو كرێی خوێندن له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان به ڕێژهی 10% تا 20% داشكاندن بۆ قوتابییان بكرێت.
ئەمڕۆ سێشهم د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ سەرجەم سەرۆک زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئارام محهمهد قادر دووپاتی کردەوە كه وەزارەتی خوێندنی باڵا بە گرنگییەوە لە زانکۆ تایبەتەکان دەڕوانێت و چاوەڕوانی وەزارەت و خەڵکی کوردستان لە زانکۆ تایبەتەکان ئەوەیە کە بتوانن لە ڕووی پەرەپێدانی ژێرخان و توانای مرۆیی و دەستەبەرکردنی پێداویستییە زانستییەکان و سیستمی خوێندن و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن نموونەی سەرکەوتوو و ناوازە پیشکەش بکەن.
ڕاشیگەیاند: بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو بەڕێژەى 10% تا 20% کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داشکێنراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زانکۆ تایبەتەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە هاوکاری زیاتری خوێندکارانی سەرکەوتوو بکەن و نەهێڵن کرێی خوێندن ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانیان.
ههروهها ڕایگەیاند: پلانمان ئەوەیە زیاتر زانکۆکانمان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار کارلێک بکەن و بەردەوام ڕووپێوی ئەو کارامەییانە بکەین کە بۆ بازاڕی کار پێویستن، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر سوود لە دەستی کاری ناوخۆیی وەربگرین و لە هەموو بوارەکانی کەرتی ئابووری و پیشەسازی جێگایان بکەینەوە.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا لەلایەن سەرۆکى زانکۆ تایبەتەکان، چەندین پرسى پەیوەست بە کۆنمرەى وەرگرتن لە خوێندنى تایبەت و پلانى وەرگرتنى ئەمساڵ و چەند بابەتێکى پەیوەست بە زانکۆ تایبەتەکان خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.