Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 05:17

ڤیدیۆ.. تانكێكی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك لە شەقامێكی سەرەكی غەززە دەكاتە ئامانج

کوردستان TV
100%

هاوكات لە كاتێكدا هەواڵی پێشڕەوی  هێرشی زەمینی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەوانە تەلەفزیۆنی فەرمی فەلەستین، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئەو ساتە پیشان دەدات كە تانكێكی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سەلاحەددین كە باكوور و باشووری كەرتی غەززە بەیەكەوە دەبەستێتەوە دەكاتە ئامانج.
شایانی باسە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری شایەتحاڵەكانەوە ڕایگەیاندووە، تانكەكانی ئیسرائیل چوونەتە ناو گەڕەكێكەوە لە جەرگەی شاری غەززە، و ڕێگەی سەرەكی نێوان باكوور و باشووری كەرتی غەززەیان بڕیوە.
شایەتحاڵەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە "تانكەكان گەیشتوونەتە دەرەوەی گەڕەكی زەیتون لە شاری غەززە.
یەكێك لە شایەتحاڵەكان بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، هێزەكانی ئیسرائیل شەقامی سەڵاحەددین  گرتووە كە باكوور بە باشوورەوە دەبەستێتەوە و تەقە لە هەر ئۆتۆمبێلێك دەكەن كە لەوێدا تێپەڕبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی دووشەممە بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی كوژراوان لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و 306 كەس بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنین و كە زیاتر لە سێ هەزار و 457 منداڵن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.