Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 05:22

سەرۆكی حكومەت : كوردستان 24 سەركەوتنە بێ وێنەكانی پێشمەرگەی بە جیهان گەیاند

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی كوردستان 24 پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە ..
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت ..
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزراندنی دامەزراوەی كوردستان 24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن و دەستبەكاربوونی كەناڵی كوردستان 24 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی و سەرجەم كارمەندانی كوردستان 24 دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
كوردستان 24 ، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە كاتێكدا دامەزرا، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بە سەركردایەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەدا بوون لە گەڵ تیرۆریستانی داعش و لە بەرگریكردن بوون لە خاك و خەڵكی كوردستان، كە سەرەنجام پێشمەرگە قارەمانەكان، داستان و نەبەردیی گەورەیان تۆمار كرد و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند. كوردستان 24 یش ببووە بڵندگۆ و سەكۆی پێشمەرگە و سەركەوتنە بێ وێنەكانی پێشمەرگەی بە جیهان گەیاند. 
هیوادارم كوردستان 24، بە شێوەیەكی پیشەییانە بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەركی ڕاگەیاندنی خۆی لە هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و پەرەپێدانی كولتووری بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە و گەیاندنی ڕاستییەكان لە سەر بنەمای ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و داكۆكیكردن لە ماف و دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان.
مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.