Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:12

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حركه‌ له‌باره‌ی ده‌نگه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و: هیچ كێشه‌ك رووی نه‌داوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حركه‌ له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ سنووری شاره‌دێكه‌یان بیستران ڕایگه‌یاند كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌یاندا ڕووی نه‌داوه‌.

ئه‌مشه‌و دانیشتووانی شاره‌دێی به‌حركه‌ و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوێبیستی ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ و ته‌قه‌یه‌ك بوون.

له‌باره‌ی ده‌نگه‌كان، تۆڵه‌ مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌حركه‌ به‌ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مشه‌و هاووڵاتییانی سنووری به‌حركه‌ گوێبیستی بوون، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ و ته‌قه‌ی راهێنانی سه‌ربازی بوون.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ سنووری شاره‌دێی به‌حركه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕووی نه‌داوه‌ تا ببێته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی لای هاووڵاتییان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌بیانووی پشتگیریكردنی سوپای ئیسڕائیل له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین، چه‌ند جارێك بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بۆردومان كرابوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.