به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دهۆك ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كه‌سێك بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوبراو كادیری په‌كه‌كه بووه و كاری نهێنی و نایاسایی ئه‌نجامداوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه نییه.
ئاسایشی دهۆك له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت "هێزەکانی ئاسایش کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی (سلێمان ئەحمەد) دەستگیر کرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە".
ڕاشیگه‌یاند "ناوبراو ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە".
ئاسایشی دهۆك جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "ڕاگرتنی تۆمه‌تباره‌كه هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.