دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپای ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی تانك و زریپۆشه‌وه له هێرشی زه‌مینیدا هه‌وڵی پێشڕه‌وی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستینه‌وه ئاگرباران كران و ناچاری كشانه‌وه كران.
عه‌بدوله‌تیف قانووع به‌رپرسی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس گوتی: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ زریپۆش و تانكه‌كانی سوپای ئیسڕائیل ویستیان له شه‌قامی سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند شه‌قامكی تری رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه هێرش بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌موولایه‌كه‌وه ئاگرباران كران و ناچار كران بكشێنه‌وه.
گوتیشی: هه‌ندێ له ئامێره سه‌ربازییه‌كانی ئیسڕائیل سوتێنران و هه‌ندێكی تریش ناچاری كشانه‌وه كران، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر سوپای ئیسڕائیل بیه‌وێت هێرشه زه‌مینییه‌كانی فراوان بكات ده‌بێت باجێكی قورس بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: توانای هێزه‌كانمان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا زۆر به‌هێز و مه‌ترسیدار و دڕندانه‌یه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان پێ ده‌نێته 24مین رۆژییه‌وه، به‌ڵام سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتن یاخود ئامانجێك بپێكێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای ئیسڕائیل به شه‌ڕی زه‌مینی ناتوانێ به ئاسانی بێته ناو غه‌ززه‌وه و فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی دیله‌كان له‌نێو غه‌ززه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.