Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 01:37

ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە شەڕی غەززە کوژراون گەیشتە ھەزار و538 کەس

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی کە لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی لە کەرتی غەززە  کراونەتە سەر ئیسرائیل کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ھەزار و 538 کەس.

میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی  کردوە لە سەرەتای شەڕی غەززەدا کە لە 7ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، ھەزار و538ئیسرائیل کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لەو ژمارەیە تا ئێستا، تەرمی 823 کەس ناسراونەتەوە، ھەروەھا تا ئێستا 715تەرم نێژراون.

باسی لەوەیش کردووە کە ھەوڵەکان بۆ ناسینەوەی تەرمەکانی دیکە بەردەوامە.

دوێنێ یەکشەممە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال ھاگاری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندبوو کە لە شەڕی غەززە تا ئێستا، 311 سەربازی ئیسرائیل کوژراون، ھەروەھا 230 ئیسرائیلیش بەدیلگیراون.

ھاوکات بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل تا ئێستا، پێنج ھەزار و 132 ئیسرائیلی برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.