Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:56

به‌ هۆی مانگرتنییه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كوردستانی ئێران باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "سامان سه‌یدی" خه‌ڵكی كرماشان له‌ كوردستانی ئێران، به‌هۆی مانگرتنی له‌ خواردن باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌. 
 رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو راگه‌یاند: له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه‌ سامان سه‌یدی ناسراو به‌ (سامان یاسین) ڕاپه‌ر و ئاوازدانه‌ری كوردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و خه‌ڵكی شاری كرماشان له‌ كوردستانی ئێران، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ڕێگری كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی قه‌زڵحیساری كه‌ره‌ج له‌ ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌، دواخستنی دادگا و به‌رده‌وامی گوشاره‌ جه‌سته‌ی و ده‌روونییه‌كان بۆسه‌ر ناوبراو، مانی له‌ خواردنی ده‌رمانه‌كانی گرتووه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.
هونه‌رمه‌ند سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپه‌ڕی خه‌ڵكی كرماشان دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌هۆی پشتیوانیكردنی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.