پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای هه‌رێمیش ئه‌گه‌ری تۆزێكی سووك هه‌یه.
وه‌زاره‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌م 31ی10ی2023،ئاسمانی پارێزگان، به گشتی له نێوان و هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش له ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران:27 پلەى سیلیزى
گەرمیان:34 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.