به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ڕاگه‌یاند و هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه كه‌سی نزیكی كوژراوه‌كه‌ن و دانیان به تاوانه‌كه‌یان داناوه.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه ته‌رمی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌ركان خه‌یری حوسێن) له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندانه به‌چه‌قۆ هاتبووه كوشتن، كوژراوه‌كه كارمه‌ندی ئاسایش بووه له شارۆچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر له‌دوای ڕووداوه‌كه‌وه تیمه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی تاوانه‌كانی شارۆچه‌كی به‌رده‌ڕه‌ش، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دوو تۆمه‌تبارمان به‌ناوه‌كانی (م. خ. خ) و (هـ. ر. ق) ده‌ستگیر كرد كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به توانه‌كه‌یان دانا.
ئاسایشی ئاكرێ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕووبه‌ڕووی دادگه ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌ستگیركراوه‌كان هاوسه‌ر و برای كوژراوه‌كان و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵساون به كوشتنی (ئه‌ركان خه‌یری).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.