Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 01:26

جه‌ژنی هالۆین له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ی تێ كه‌وتووه‌ و 20 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ كاتی ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌ربڕینی كاتی خۆشی و شادی هاووڵاتییانی ویلایه‌تی فلۆریدا، له‌نێوان دوو گرووپدا شه‌ڕ دروست بووه‌ و ته‌قه‌ كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 20 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه‌: له‌ كاتێكدا سه‌دان كوڕ و كچ له‌ نزیك مه‌یخانه‌ و هۆڵه‌كاندا خه‌ریكی خۆشی و شادی و كاتبه‌سه‌ربردن بوون به‌هۆی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی هه‌ڵۆینه‌وه‌، له‌ شاری تامپا له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان دوو گرووپدا دروست بووه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و ئه‌ندامانی دوو گرووپه‌كه‌ به‌ چه‌ك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنیشدا 2 كه‌س كوژراون و 18 كه‌سی تریش بریندار بوون.

پۆلیسی ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ڵێت،‌ به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و ڕاكردنی خه‌ڵكه‌وه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كان بۆی ده‌رچوون، به‌ڵام توانیویانه‌ یه‌كێكیان ده‌ستگیر بكه‌ن و زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌وانی تریش هه‌یه‌ و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.