شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی واده‌ی پێشبینیكراوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوودا ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تا سه‌ره‌تاكانی رۆژی هه‌ینی داھاتوو ئەگەری ھیچ بارانبارینێک لەم ماوەیەدا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نابێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ لە دوای رۆژی 3ی مانگی داھاتووەوە بارانبارین لە ناوچەکانمان دەست پێ بکاتەوە و سەرەتاش بەشێوەی حاڵەتی لاوازی ناجێگیری کەشوهه‌وا ده‌بێت کە خۆی لە تاوەباران و چالاکبوونی ھەورەبروسکە بەشێوەی ھەڕەمەکی دەبینێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە گوێرەی کات لە دوای ئەو وادەیەی سه‌ره‌وه بارانی باش بە گشتی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.