راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له ئیسڕائیل كرد له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیاندا بۆ سه‌ر غه‌ززه جیاوازی له‌نێوان هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و گرووپه چه‌كداره‌كاندا بكات.
جیك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) گوتی: ئه‌مه‌ریكا پێیوایه ده‌بێت ئیسڕائیل له ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیدا بۆ سه‌ر غه‌ززه به‌هه‌موو شێوازێك جیاوازی له‌نێوان هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا بكات.
سولیڤان گوتیشی: بینامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل تا ئێستا رێگه‌ی له هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی گرتووه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به بێتاوانانه ئه‌نجام بده‌ن كه له كه‌ناری رۆژئاوا ده‌ژین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه بۆردومان و هێرشه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه چڕتر و فراوانتر بووه و به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش ژماره‌ی كوژرانی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی 8 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا تا ئێستا زیاتر له 1400 ئیسڕائیلی كوژراون كه 310یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازن، جگه له‌وه‌ش زیاتر له 200 كه‌سی تریش له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌دیلگیراون و له غه‌ززه كراونه‌ته بارمته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.