ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بەرپرسانى فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان کۆبوونەوەیەکى تایبەت له باره‌ی دوو بابه‌تی گرینگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دا، یه‌كێكیان بابه‌تی وشکەساڵى و گرفتى کەمئاوى لە هاوینى ڕابردوو بوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان دانانی پلان و ئاماده‌كاریی بوو بۆ زستانى ئەمساڵ و وەرزى بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو.
لە تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر دواى ئەوەى بە دواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کرد کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ چارەسەرى کەم ئاوى و گرفتەکانى وشکەساڵى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر گیراوەتەبەر، دەستخۆشى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکان و بەناوى پارێزگا و خەڵکى هەولێر سوپاس و پێزانینى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرد کە ڕەزامەندیداوە لە سەر تەرخانکردنى بڕى (25 ملیار و 104 ملیۆن دینار) بۆ چارەسەرکردنى گرفتى وشکەساڵى و کەمئاوى لە شارى هەولێر، لەو بوجەیەشدا توانراوە بەپێى پلان و بەرنامەى پارێزگا له %25ى کارەکان ئەنجام بدرێت، کە بەمشێوەیەبووە:-
له 1-1-2023 تاكو 11-10-2023، (112) بیری نوێ له بڕی بیره وشكبووه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر لێدرا و ئێستاش به پێی پلان (72) بیری دیكه ماوە كه له ئاینده‌دا لێ ده‌درێت، هەروەها (263) بیر لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى گەڕەکەکانەوە كاره‌بای به‌رده‌ومیان بۆ دابینکراوە، ئەوە جگە لە چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکییەکانى (1085) بیر له ناو شاری هه‌ولێر و (570) بیرى دیکەش له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
لە تەوەرێکى دووەمى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى مەترسییەکانى ڕوودانى لافاو و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى دروستبوونى و ڕوودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕ‌انى کەشوهەوا لە زستان و وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ کرا، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد لە ئامادەباشى تەواودابن، لەوبارەیەشەوە تیشکخرایە سەر ئەوکارانەى ئەنجامدراون بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو گرفت و کێشانەى کە هۆکار و مەترسی بوونە بۆ کۆبوونەوەى ئاو و دروستبوونى لافاو، لەوانە:-
دروستکردنى (25) پۆند له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر کە لە ئێستادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، كه بەتەواوبوونیان مه‌ترسییه‌كانی لافاو كه‌م ده‌كەنەوە و سوودى زۆریشان دەبێت بۆ ئاوی ژێر زه‌وی.
هەروەها دروستکردنى ئاوەڕۆ لە شه‌قامی (30) مه‌تری له نزیك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاکو شەقامە (60) مەترى نزیک سایلۆى هەولێر، کە بەردەوام لە كاتی بارینى هه‌ر بارانێك ئاو له‌و شوێنه كۆ ده‌بووه‌وه، گه‌لێك جاریش ده‌بووه لافاو، ئەوە جگە لە خاوێنکردنەوەى (350) كیلۆمه‌تر له ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و بەردەوامى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شارى هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.