Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:23

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ ئه‌م زانیارییانه‌ی بۆ به‌غدا ڕه‌وان كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی درارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رازووی پێداچوووه‌ی سێ مانگی ڕابردوویان بۆ به‌غدا ره‌وان كرد.

وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 29/10/2023 بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەمووز و ئاب و ئەیلوولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بە داتاو ژمارە ڕوون کراوەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.