Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:02

نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ بنه‌ماڵه‌ی موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشییان لێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی لیوا موقه‌ده‌م پووشۆ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكار‌ى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ له‌ چياى قه‌ره‌چووخ بريندار بووبوو و له‌ ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گيانى له‌ده‌ست دا.

نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه‌ چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو ڕزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه‌ به‌رز نرخاند و هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى شه‌هید به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.