Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:11

لە هەولێر بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سووتان

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر جگە لە بەردەوامیدان بە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەكان لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاكانی بەبێ جیاوازی و بە شێوەیەكی یەكسان، بە تایبەتی بۆ گەڕەك و شوێنە هەژارنشینەكان، لە چوارچێوەی پەرەپێدان و خزمەتكردنی زیاتری كەرتی تەندروستی گشتیی لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ نۆژەن كردنەوە و دابینكردنی پێداوییستی و ئامێری پزیشكی  نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستیەكانی سنووری پارێزگاكەی زیاتر لە (2 ملیار دینار)ی لە كەرتی تەندروستی خەرج كردووە.
 لەم نزیكانەش لە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەكرێت بە دروستكردنی گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سووتان لە سەر ڕووبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانكراوە و لە ئێستاشدا هەموو ئامادەكارییەكان بەكۆتاهاتوون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و بەم نزیكانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.