نێتبلۆكس ڕێكخراوێكی چاودێری تۆڕەكانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وردە وردە بۆ كەرتی غەززە گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی لە كاتی ئۆپەراسیۆنە چڕەكانی بۆردومانی ئیسرائیلدا پچڕا.
نێتبلۆكس لە پلاتفۆرمی "X" (تویتەری پێشتر) ڕایگەیاندووە كە "داتای تۆڕەكانی كاتی ڕاستەقینە نیشان دەدات كە پەیوەندی ئینتەرنێت وردە وردە لە كەرتی غەززە دەگەڕێتەوە.
لەوبارەیەوە هاووڵاتییەك لە شاری غەززە دووپاتی كردەوە كە توانیویەتی پەیوەندی بە ئینتەرنێت و تۆڕی مۆبایلەوە بكات و توانیویەتی پەیوەندی بە كەسانی دیكەوە بكات.
ئەم پچڕانەی پەیوەندییەكان وایكرد ملیۆنان دانیشتوو لە دەرەوە یان ناوەوەی كەرتی غەززە لەپەیوەندیكردن لەگەڵ كەسوكارەكانیان بێ بەش بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.