مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هید پوشۆ خالید ده‌كات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕیت.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شەهید موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مه‌سرور بارزانی راشیدهگهێنێت، خودای مەزن، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
ئێوارەی رۆژی 22ى 10ى2023، بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووغ له قه‌زای مه‌خمور روویدا .
رۆژی پێنجشه‌م 26ی10ی2023، عەقید ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ـی پیادەی پێشمەرگە، دوای چه‌ند ڕۆژێك لە برینداربوونی لە شەڕه‌كه‌دا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه دوای شه‌ڕه‌كه بۆ چوار كه‌س به‌رزبۆوه، كه هه‌ریه‌ك له عه‌قید ساڵخ فه‌تاح زراری فه‌رمانده‌ی 18ی پیاده، عه‌قید قه‌هار جه‌وهه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی 18ی پیاده، موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 18ـی پیادە ، هاوڕێ رەشید، پێشمەرگە له فه‌وجه‌كه شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.