Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:43

قائیمقامییه‌تی سلێمانی 3 شوێن داده‌خات

کوردستان TV
100%


بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن،  لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە (2023.10.28) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخات.
یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبون و بەسەرچونی  مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.