ئەمڕۆ شەممە 2023.10.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به یاوهری قائیمقامی ناوەند و سهرۆكی شارهوانی ههولێر، پرۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گەڕەکی 92ى مهاباد نزیک بەڕێوەبەرایەتى دادنووسى هەولێر بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئهندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دهستخۆشى له ئهندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد.
جێگەی باسە، پرۆژەی (قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکی 92ى مهاباد) لەسەر 15٪ ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى خراوەتە بواری جێبەجێکردن و پێکهاتووە لە ژمارەیەک کۆڵان بە درێژی(175)م و بڕی (1100)م قیرتاوکردن.
پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکی سهنتهری شاری بەسەرکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.