Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:09

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید پوشۆ خالید دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ موقەدەم پوشۆ خالید دەكات.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوه‌، موقەدەم پوشۆ خالید دوای برینداربوونی لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
باره‌گای بارزانی راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ شەممە (28ـی تشرینی یەكەمی 2023)، سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید پوشۆ خالید كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی راگەیاند.

ئێوارەی رۆژی 22ى 10ى2023، بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووغ له‌ قه‌زای مه‌خمور روویدا . 
رۆژی پێنجشه‌م 26ی10ی2023، عەقید ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ـی پیادەی پێشمەرگە، دوای  چه‌ند ڕۆژێك  لە برینداربوونی لە شەڕه‌كه‌دا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ دوای شه‌ڕه‌كه‌ بۆ چوار كه‌س به‌رزبۆوه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌قید ساڵخ فه‌تاح زراری فه‌رمانده‌ی 18ی پیاده‌،  عه‌قید قه‌هار جه‌وهه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی 18ی پیاده‌،  موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 18ـی پیادە ، هاوڕێ رەشید، پێشمەرگە له‌ فه‌وجه‌كه‌ شه‌هید بوون. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.