ئه‌مشه‌و هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌نته‌ری شاری كه‌لار سێ كه‌س بریندار بوون.
هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو هەینی لەناو شاری کەلار نزیک پەروەردەی گەرمیان رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێکدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ناڤارا و کیا سیراتۆ) ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە 3 کەس بریندارن بوون، هه‌رسێ برینداره‌كه‌ش گەیەنرایەنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەكانیان لەسه‌ر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.