ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباڕ كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا تێدایه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه و هێرشه‌كه‌ش به درۆن بووه.
به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌ندین جاره هێرشی درۆنی و بۆردومان ده‌كاته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی تێدایه له‌به‌رامبه‌ر پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل له دژی هێرشی سه‌ر غه‌ززه‌دا.
رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) دانی به‌وه‌دانا كه له‌نێوان رۆژانی 17 تا 26ی ئه‌م مانگه 16 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سوپا ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.